بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 2ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەوزانی هەرێم ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت. نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ڕاشیگەیاند: کاریگەریی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سۆران و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت و هەندێک کات هەورەبرووسکەشی لەگەڵدا دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی بارانبارین لاواز دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی شەممە 3ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە. پلەی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیز:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | هەینی | شەممە |
| هەولێر | 28 | 29 |
| سلێمانی | 24 | 25 |
| دهۆک | 27 | 27 |
| هەڵەبجە | 28 | 28 |
| زاخۆ | 30 | 30 |
| چەمچەماڵ | 26 | 28 |
| سۆران | 27 | 27 |
| پیرمام | 23 | 24 |
| ئاکرێ | 27 | 27 |
| گەرمیان | 33 | 33 |
| حاجی ئۆمەران | 20 | 20 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.