Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 22:54

‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: له‌مساڵدا هه‌زار و 700 که‌س له‌ ئه‌فغانستان کوژراون

به‌هۆی زۆری چه‌ند رێكخراوێكی چه‌كداری
کوردستان TV
100%


بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەفغانستان ته‌نها له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا نزیکەی هه‌زار و 700 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی کوژراون، بەراورد لەگەڵ 10 ساڵی رابردوودا ئەمە بەرزترین ئاستە.

نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: بەهۆی ناکۆکییەکان لە ئەفغانستان نزیکەی 1700 کەسی سیڤیل لە ماوەی یەکەم شەش مانگی ساڵی 2018 کوژراون. ئەمەش بەرزترین ئاستە بە بەراورد لەگەڵ دە ساڵی ڕابردوودا.

ئەم ڕاپۆرتەی ناوەڕاستی ساڵ لەسەر زیانە گیانییەکانی کە لە ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوەش کردووە نزیکەی 3 هەزارو 500 کەسی سیڤیل لە هەمان کاتدا برینداربوون. بەڵام ژمارەی بریندارەکان بەبەراورد لەگەڵ هەمان کاتی ساڵی 2017 لەسەدا سێ کەمتر بۆتەوە.

تەدامیچی یەمامۆتۆ کە ڕێبەرایەتی UNAMA دەکات دەڵێت  ئێمە داوا لە لایەنەکان دەکەین کە هەموو دەرفەتێک بقۆزنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە، ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی هەموو خەڵکی سیڤیل لە وڵاتەکە.

چه‌ند رێكخراوێكی چه‌كداری وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و رێكخراوی قاعیده‌ و به‌م دواییه‌ش داعش، ئه‌فغانستانیان كردووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی خۆیان له‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش دژی ئه‌و گروپانه‌ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیارییشیان یان كوژراون یان ده‌ستگیركراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.