Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:14

له‌ رووداوێکی هاتۆچۆدا دوو که‌س سوتان

لەسەر رێگای هەولێر-کۆیە
کوردستان TV
#7
100%


لە رووداوێکی هاتوچۆدا ، دوو کەس سوتاون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو، تەرمەکان نەناسراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.

عەقید زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ لەنێوان ئۆتۆمبیلێلکی تویوتای بارهەڵگر و پاسێکی نەفەرهەڵگر رویداوە و هۆکارەکەشی پابەند نەبوون بە یاساکانی هاتووچۆ، چونکە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنێکدا پێشڕەویکردووە کە هێمای قەدەغە لە تەنیشت شه‌قامه‌كه‌ هەبووە و هێڵی نەپچڕاویش هەبووە.

عەقید زاهیر گوتیشی: لەئەنجامی رووداوەکە تۆیۆتاکەکە سوتاوە و بەهۆی سوتانی تەرمی شۆفێر و سەرنشینەکەی دیکە لەنێو تۆیۆتاکە، تەرمەکان نەناسراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.