Erbil 24°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:29

به‌رگری شارستانى هه‌ولێر له‌سه‌ر فیول پەمپ ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ شۆفێران ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر ، كه‌نه‌قیب نقیب سه‌رکوت کاڕەش له‌هه‌ژمارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ ، باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كات كه‌ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستانى فیول په‌مپ و تێیدا چه‌ندین ڕێنمایی ڵه‌گه‌ڵى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ 

فیول پەمپ ( Electric Fuel Pump )

ئامێرێک یاخود ماتۆرێکى کارەباییە لەئۆتۆمۆبیلدا کارى گەیاندنى بەنزینە لە تانکیەوە بۆ ناو مەکینە بەشێوەى کارەبایى کاردەکات ڕێژە و قەبارەى هێزیى کارەباییى دیارى کراوى خۆى هەیە , کە لەلایەن کۆمپانیاى بەرهەمهێن و ئەندازیارانى تایبەتمەند دیارى کراوە بۆیە دەستکارى کردن و گۆڕینى بەهەلە رووداوى مەترسى دارى لێ دەکەوێتەوە .........
ئەو هۆکارانەى دەبنە هۆى لەکارکەوتنى فیول پەمپ

١-کاتێک ئۆتۆمۆبیلەکەت بەبەردەوامى ڕێژەى بەنزینى ناو تانکى زۆر کەمە ئەمەش دەبێتە هۆى گەرم بوونى فیول پەمپ لەکارکەوتنى .

٢-بەنزینى خراپ و بەرزى ڕێژەى ماددەى رصاص دەبێتە هۆى لەکارکەوتن و گیرانى .

٣-پیس بوون و گیرانى مصفاى بەنزین هۆکارێکى سەرەکى لەکارکەوتنى فیول پەمپ چونکە پالەپەستۆى زۆر لەسەر فیول پەمپەکە دروست دەبێیت .

٤-دەستکارى کردنى وایەر و فیوز ى سەلامەتى و هێزى کارەبایى .

چۆن بزانین فیول پەمپ لەکارکەوتووە .....

 لەنزیک تانکى بەنزین فیول پەمپەکە دەنگێکى لێوە دێت وەک ( ززززززز ) . 

1- بەچەندین سلف لێدان ئۆتۆمۆبیلەکەت ئیش دەکات .

2- لەکاتى لێ خوڕین هەست بە ( نەتر ) لێدان دەکەیت.

3- لەکاتى لێخوڕین هەست بە هێواش بوونەوەى ئۆتۆمۆبیلەکەت دەکەیت ئەگەر لەکاتى لێ خوڕینى خێراش بیت.

چۆن فیول پەمپەکەت دەپارێزیت :

*دیسان بەنزین ( هەولبدە لەو بەنزینخانانە بەنزین لە ئۆتۆمۆبیلەکەت بکە کە ناوبانگیان باشەو کوالیتى بەنزینەکەیان بەرزە ( ئۆکتان ).

* هەولبدە ڕێژەى بەنزینى تانکیەکەت لە نیوە کەمتر نەبێت بۆ ئەوەى ڕێگا لە گەرم بوون و راکێشانى پیسى بگرێت بۆ ناو فیول پەمپەکەت .

* هەولبدە زوو زوو مه‌سفاو فلترى بەنزین بگۆریت چونکە گیرانى دەبێتە هۆى پالەپەستۆ خستنە سەر فیول پەمپ .

* دوربکەوە لە جۆر و کوالیتى خراپى فیول پەمپ , هەولمەدە کامە هەرزانترین جۆریەتى تۆ بیگڕیت چونکە ئەمە ژیانت دەخاتە مەترسیەوە سەرو مالیشت لەسەر دادەنێ ى .

* خوانەخواستە گەر گڕی گرت ئۆتۆمۆبیلەکەت بەتایبەتى تانکى بەنزین کەمتر لە خولەکێکت لەبەردەستە بۆ خۆڕزگارکردنت مەبە پالەوان و هەولى کوژاندنەوەى بدەیت چونکە مەترسى دارە باشترە یەکسەر بەیوەندى بە بەرگرى شارستانى بکەیت بە ژمارە ( ١١٥ یان ١٢٥ ).

* ئامێرێکى ئاگرکوژێنەوەى دەستى سەرو مالت دەپارێزێت .


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.