به‌پێى هه‌واڵه‌كانى جیهانى سبه‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه 16ى ته‌مموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسیه‌كه‌ى فلادمیر پوتین له شارى هیڵسنكى پایته‌ختى وڵاتى فینله‌ندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لوتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه 4 كاتژمێر ده‌خایه‌نى و شانده‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بۆ لووتكه‌كه به شێك ده‌بێت له جۆن كیڵى سه‌رۆكى كارمه‌ندانى كۆشكى سپى و ساره سانده‌رز وته‌بێژى كۆشكى سپى و جۆن بۆلتون ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا و خانمى یه‌كه‌مى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا میلانیا تره‌مپ.
تره‌مپ و پوتین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چه‌ند ته‌وه‌رێك و پێشهاتى جۆراوجۆر له‌سه‌ر به‌رنامه نێوده‌وله‌تییه‌كان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك ده‌ستێوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2016ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانى ناتۆ له‌گه‌ڵ رووسیا و قه‌یرانى سووریا و كێشه‌ى رووسیا له‌گه‌ل ئۆكرانیا و پرسى پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له جیهان.
جێى ئاماژه‌یه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك تره‌مپ و پوتین به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى نێوانیان داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به چواره‌م كۆبوونه‌وه داده‌نرێت له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا كه له وڵاتى فینله‌ندا ئه‌نجامدرابێت .
پێشتر له ساڵه‌كانى 1975 سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا جیراڵد فۆرد له‌گه‌ڵ لیونید بریجنیڤ سه‌رۆكى رووسیا له هیڵسنكى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دابوو و هه‌روه‌ها دواى 15 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كێشه و پرس و كه‌نداوى فارس جارێكى تر هه‌ردوو سه‌رۆكى وڵاتى رووسیا و ئه‌مریكاى كۆكرده‌وه و له نێوان جورج ده‌بلیو بۆش و میخایل غورباتشوف دواجار له ساڵى 1997، بین كلینتۆن سەرۆكى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بۆریس یلتسین سه‌رۆكى رووسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دابوو.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.