Erbil 8°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:13

ئایا فه‌یسبووک مرۆڤ شه‌یدای خۆی ئه‌کات؟

تا ئێساش له‌ جیهاندا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تۆڕه‌كان
کوردستان TV
100%

فه‌یسبووك:: ئه‌وتۆڕه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2004 له‌ ڕێكه‌وتی 2004/2/4 دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن Mark Zuckerberg و Eduardo Saverin و Andrew McCollum و Dustin Moskovitz و Chris Hughes له‌ زانكۆی Harvard بنیات نراوه‌

كه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ ته‌نیا له‌ناو زانكۆكاندا به‌ مه‌به‌ستی زانیاری گواستنه‌وه‌ی نێوان قوتابیان به‌كار ده‌هێنرا به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌م تۆڕه‌ گه‌وره‌ بوو له‌نێوان خه‌ڵكیدا بۆ كاری بازرگانی كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به‌كار ده‌هێنرا و تا ئێساش له‌ جیهاندا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تۆڕه‌كان كه‌ به‌كارهێنه‌ری جۆراوجۆری له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان بۆ كاری بازرگانی كڕین و فرۆشتن به‌كاری دێنن و هه‌ندێكیشیان ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ربردن به‌كاری دێنن له‌ ئێستادا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زیاتر له‌ 2Bilion به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و تۆڕانه‌ی كه‌ جیهانی پێكه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌

كۆمپانیای فه‌یسبووك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی WhatsApp و Instagram و Oculus VR ده‌كات یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان!.

به‌ گشتی داهاتی فه‌یسبووك چه‌نده‌؟

داهاتی فه‌یسبووك ده‌گاته‌ $40.653 billionدۆڵاری امریكی و هه‌روه‌ها داهاتی كارمه‌نده‌كانی ده‌گاته‌ $20.203 billion دۆڵاری امریكی و داهاتی ته‌واوی كۆمپانیاكه‌ش ئه‌گاته‌ $84.524 billion دۆڵاری امریكی و داهاتی هاوپشكه‌كانی فه‌یسبوكیش ئه‌كاته‌ $74.347 billion دۆلاری امریكی

ئایا جۆری سایتی فه‌یسبووك له‌ كام جۆره‌؟

ئایا فه‌یسبووك بۆچی تووشی سه‌رئێشته‌ت ناكات نهێنیه‌كه‌ی چییه‌؟

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌به‌ر ڕه‌نگه‌ شینه‌كه‌ی وا ئه‌كات كه‌س لێی بێزار نه‌بێت چونكه‌ ڕه‌نگی شێن به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئارامی و ئاسووده‌یت پێ ئه‌به‌خشێ بۆیه‌ به‌كارهێنه‌ر زوو بێزار نابێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ به‌كارهێنه‌ران ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌م تۆڕه‌ ببن!.

ئایا فه‌یسبووك تووشی كێشه‌مان ئه‌كات؟

به‌ڵێ بێگومان فه‌یسبووكیش هه‌ر وه‌ك هه‌موو تۆڕێكی تر ئه‌توانێ زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویت پێ بگه‌یێنێت ئه‌م زیانه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌زانین له‌ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كه‌ و زۆر جار به‌كارهێنه‌ر تووشی كێشه‌ی ده‌روونی ئه‌كات و هۆكاری كێشه‌ی ده‌روونی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاككه‌ره‌كان چونكه‌ زۆربه‌ی هاككه‌ره‌كان كه‌ ئه‌كاونتێكیان هاك كرد ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانت و حه‌یا بردنت و هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانیش زۆر دڵناسكن و زوو باوڕ به‌ درۆكانیان ئه‌كه‌ن بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌یان زۆر زوو تووشی كێشه‌ی ده‌روونی ئه‌بێت و شێت ئه‌بێت هه‌ندێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ش خۆیان ئه‌كوژن و یان خۆیان ئه‌سووتێنن!!!.

ئایا فه‌یسبووك مرۆڤ شه‌یدای خۆی ئه‌كات؟

به‌ڵێ بێگومان به‌ڵام بۆچی؟

هه‌ندێ له‌ به‌كارهێنه‌ران ته‌نانه‌ت بۆ كاتژمێریش ناتوانن له‌ فه‌یسبووك دوور بكه‌ونه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێكی تایبه‌تیان هه‌بێت له‌ناو فه‌یسبووك به‌ڵكو ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ و كاره‌كانیان چونكه‌ زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ران ته‌واوی كاره‌كانیان له‌ناو فه‌یسبووكدایه‌ بۆیه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ ته‌واوی كاته‌كانیان به‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.