Erbil 8°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:02

هێرشه‌کانی ئیسڕائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌

دوو مێرمنداڵ له‌ هێرشه‌كە كوژراون و 12 كه‌سیش برینداربوونه‌
هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی خۆی بۆسه‌ر بنكه‌كانی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ستی پێكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسێكی فه‌ڵه‌ستینیی چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا رایگه‌یاندبوو كە به‌ نێوه‌ندگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و حكومه‌تی میسر له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل رێككه‌وتوون تا ئاگربه‌ستێكی كاتیی رابگه‌یه‌نن.

ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و موشه‌كانه‌یه‌ كه‌ له‌ غه‌ززه‌وه‌ هاویژراونه‌ته‌ ناو خاكی ئیسڕائیل.

هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئیسڕائیل بۆسه‌ر بنكه‌كانی حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌ رۆژی رابردوو ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ وته‌ی ناتانیاهۆ قورسترین گورزه‌ بۆسه‌ر ئه‌و گروپه‌ له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كه‌ی ساڵی 2014ـه‌وه‌.

به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی فه‌ڵه‌ستین ده‌ڵێن كه‌ دوو مێرمنداڵ له‌ هێرشه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌دا كوژراون و 12 كه‌سیش برینداربوونه‌.

سوپای ئیسڕائیلیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی موشه‌كه‌كانی حه‌ماس سێ سه‌ربازی ئیسڕائیلیی برینداربوونه‌. سوپای ئه‌م ولاته‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ حه‌ماس 200 موشه‌كی هاویشتووه‌ته‌ ناو خاكی ئیسڕائیل كه‌ 30 دانه‌یان له‌ رێگه‌ی سیسته‌می قه‌ڵغانی دژه‌ موشه‌كیی ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.