لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، راگهیاندنى پهرلهمانى كوردستان ڕایدهگهێنێـت ، بەپێی حوكمەكانی ماددەی یەكەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، ئەمرۆ 15.07.2018 سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە ئیمزای د.جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هەردوو یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم ویاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006 دەرچوواندن.
یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەدانیشتنی ژمارە 6ی رۆژی 11.07.2018 و یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆرلەدانیشتنی ژمارە 2ی رۆژی 01.07.2018 رێككارە یاساییەكان و پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی بۆ ئەنجامدراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.