"گۆرانییه‌ك له دڵمایه" ناونیشانی دیوانی دووه‌می شیعره‌كانی ( ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی)ـیه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ۱٦/ ۸ / ۲٠۱۸ له رێوره‌سمێكدا له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر به واژۆی شاعیره‌وه پێشكه‌شی شاعیران و شیعردۆستان و هاوڕێیانی ده‌كات.
دیوانه‌كه قه‌واره مامناوه‌ندییه. ۲٤۲ لاپه‌ڕه‌یه. تابلۆی به‌رگه‌كه‌ی كاری هونه‌رمه‌ندی پایه‌داری رۆژئاوا " لوقمان ئه‌حمه‌د" ه. "ئه‌ژی ئازا قه‌ره‌داخی" دیزانی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی كردووه و له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات به تیراژی ٥٠٠ دانه چاپ كراوه..
ئه‌م دیوانه جگه له شیعره‌كان ٥۸ چوارینه به ناونیشانی ( چوارینه‌كانی ئیشق) له خۆ ده‌گرێ.
جێی باسه ئه‌مه دووه‌م دیوانی ( ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی)ـیه و ساڵی پار دیوانی یه‌كه‌می ده‌رچوو به ناونیشانی ( ئارا.. به‌سته‌ی ژیان و مه‌رگ).
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.