یانگ جێ چی ئەندامی مەكتەبی سیاسی لێژنەی مەركەزی حزبی شیوعی چین و ئەمینداری لێژنەی مەركەزی بۆ كاروباری دەرەوە رایگەیاند كە چین جەخت لە سەر داماڵینی چەكی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی كۆریا دەكاتەوە و ئامادەشە هەوڵ بدات و هاوكار بێت لە گەڵ هەموو لایەك لە پێناو سەقامگیری و ئاشتی لە نیمچە دورگەی كۆریا .
یانگ جێ چی لە ئاهەنگی كردنەوەی مونتەدای ئاشتی جیهانی حەوتەم كە ساڵانە لە پەكین بەرێوە دەچێت رایگەیاند بارودۆخەكەی نیمچە دورگەی كۆریا بە ئاراستەیەكی راست جولە دەكات و جەختیشی كردەوە كە هەموو لایەك پێویستە بە یەك ئاراستە برۆن و پابەندی بن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.