به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان ئاماری پێنچ مانگی رابردووی بڵاو كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش خۆیان سوتاندوه و ژماره‌ی كوشتنی ئافره‌ت زیادی كردوه .
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی توند‌و تیژی له پێنچ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا (22) ئافره‌ت كوژراون به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی پاردا سێ حاله‌ت زیادی كردوه ، له هه‌مان كاتدا (41) ئافره‌ت خۆی سوتاندوه‌و زیاتر له (26)ئافره‌تیش كۆتایان به‌ژیانی خۆیان هێناوه.
هه‌ر له ئاماره‌كه‌دا هاتوه له‌ماوه‌ی ته‌نیا پێنج مانگدا زیاتر له (1950) سكاڵای توند و تیژی ئافره‌تان تۆمار كراوه، ساڵی پار زیاتر له (9933) سكاڵا تۆمار كراون و زیاتر له (216) كه‌یس یه‌كلا كراونه‌ته‌وه (5) هه‌زار كه‌یس دۆسیه‌كانیان داخراوه ، دوو هه‌زاریش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه دان .
كورده عومه‌ر به‌رێوبه‌ری گشتی توند و تیژی ئافره‌تان رایگه‌یاند" ته‌واوی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوردستان به‌ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بون له ئاستی هه‌ڵكشانی روداوه‌كانی كوشتن و توند و تیژی .
كورده ئه‌وه‌شی بۆ دوا رۆژ ئاشكرا كردوه دامه‌زراوه سیاسیه‌كان له روبه‌رو بونه‌وی تاوانباران هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی كوشتن له‌گه‌ڵ هه‌بوونی چه‌ك له ده‌ستی خه‌ڵكدا، ئه‌مه‌ش وای كردوه كوشتن ره‌واجی زیاتر بێت له‌كاتی روودانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.