Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 18:27

ساڵی 2020 دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی ئاماری سەرتاسەریی دانیشتوانى عێراق 

ژمارەی دانیشتووانى عێراق رووی لە کەمی کردووە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ساڵی ٢٠٢٠ی بۆ ئەنجامدانی ئاماری سەرتاسەریی دیاریکرد، ئاماژە بەوەش دراوە لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا ژمارەی دانیشتووان رووی لە کەمی کردووە.

وڵاتانی جیھان لە رێکەوتی ١١ی تەمووزدا بەبۆنەی رۆژی جیھانیی دانیشتووانەوە چەندین چالاکیی ئەنجام دەدەن، دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش بەو بۆنەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ساڵی ٢٠٢٠ی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی ئاماری سەرتاسەریی لە عێراقدا.

لەبارەی گەشەکردنی ژمارەی دانیشتووانەوە، دەزگای ناوەندی ئامار رایگەیاندووە" لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا گەشەکردنی ژمارەی دانیشتووان رووی لە کەمی کردووە.

پێشتریش وەزارەتی پلاندانان لە پێنجی تەموزدا رایگەیاندبوو، كه‌ گەشەی دانیشتووانی عێراق بە رێژەی لە ٢،٦٪ رووی لە کەمی کردووە، جێی ئاماژەشە دانیشتووانی عێراق ساڵانە ٨٥٠ ھەزار بۆ ملیۆنێک کەسی دەچێتە سەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.