هێزی دەریای تایلاند رایگەیاند، هەر 12 منداڵەكە و راهێنەرەكەیان كە زیاتر لە دوو هەفتەبوو بەهۆی لافاوەوە لەناو ئەشكەوتێكدا گیریانخواردبوو ڕزگاركران.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی تایلاند رزگاركردنی 6 منداڵی تر له‌و 12 منداڵه‌یان راگه‌یاند كه له ئه‌شكه‌وتێكی ئه‌و وڵاته‌دا گیریان خواردبوو.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی تایلاند هه‌ولێكی زۆریانداوه بۆ رزگاركردنی 12 منداڵەكه به‌هۆی رووخانی بەشێکی ئه‌شكه‌وتێك به‌سه‌ریاندا له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا گیریان خواردبوو، كه سه‌ره‌نجام توانییان هه‌موویان به سه‌لامه‌تى رزگاربكه‌ن.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌رپرسانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه كه ئه‌وان توانیان 12 منداڵه‌كه رزگاربكه‌ن و له‌گه‌ڵ رزگاركردنیشیان له‌ڕێگه‌ی كۆپته‌ری فریاكه‌وتنه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و له ئێستادا ره‌وشى ته‌ندروستیان زۆر باشه.
باس لەوەشکراوە "هه‌ڵمه‌تی رزگاكردنهكهدا چه‌ندین تیمی پسپۆڕ به‌شدارییان تیاداكردوه و چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوویان له هه‌ڵمه‌ته‌كاندا به‌كارهێناوه، له‌وانه ئامێری هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان و چه‌ندین ته‌كنه‌لۆجیای تر .
تێزانین 12 یاریزانی تیپێكی تۆپی پێ و ڕاهێنەرەكەیان لە 23ی مانگی ڕابردوودا دوای ئەنجامدانی ڕاهێنانی تۆپی پێ لەكاتی گەڕانیاندا بەناو ئەشكەوتێكی گەورەدا لە باكوری تایلاند بەهۆی بارینی باران و لافەوەوە لەناو ئەشكەوتەكەدا گیریان خوارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.