Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:39

پۆمپیۆ: 4ی تشرینی دووەم هاوردەکردن و کڕینی نەوتی ئێران قەدەغە دەکەین

رێگەگرتن لە دەستکەوتی دارایی ئێران کاری لە پێشینەمان دەبێت
کوردستان TV
#11
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند پابەند دەبن بە پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هۆرمۆز، و وتی کاری لەپێشینەمان ڕێگەگرتنە لەدەستخسرنی دارایی لەلایەن ئێرانەوە.

مایک پۆمپیۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هۆرمۆز دەپارێزین کە ماوەیەکە ئێران هەڕەشەی داخستنی دەکات، و گوتی لە 4ی تشرینی دووەم هاوردەکردن و کڕینی نەوتی ئێران قەدەغە دەکەین.

گوتیشی رێگەگرتن لە دەستکەوتی دارایی ئێران کاری لە پێشینەمان دەبێت و چاودێری ئەو وڵاتانە دەکەین کە بەڵێنیانداوە گەمارۆ بخەنەسەر ئێران، و وتی دۆخی ئابووری ئێران چاک نابێتەوە تا ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە سەر هۆشی خۆی.

پۆمپیۆ ئێرانی تۆمەتبارکرد بە هەوڵی کردەوەی تیرۆریستی لە فەرەنسا و وتی هەفتەی رابردوو دوو ئێرانی لەسەر پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە پاریس دەستگیرکران.

 

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.