Erbil 25°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:43

له‌ رێگای پشکنینی خوێنه‌وه‌ ته‌مه‌نی داهاتووی مرۆڤ ده‌ست نیشان ده‌کرێت

گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێكی وورد
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌رانی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنن كه‌ له‌ رێگای پشكنینی خوێنه‌وه‌ ده‌توانرێت ماوه‌ی ته‌مه‌نی داهاتووی مرۆڤ ده‌ست نیشان بكرێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ رێگای خانه‌كانی له‌شه‌وه‌ ، پێوانه‌ی ئه‌و ماوه‌ ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤ بكات كه‌ ماویه‌تی، له‌مباریه‌وه‌ توێژینه‌وه‌رانی زانكۆی یال –ی ئه‌مریكی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێكی وورد.

سه‌باره‌ت به‌ توێژینه‌وه‌كه‌ مۆرگان لیڤین، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی راگه‌یاندووه‌: هه‌نگاوی داهاتوومان زانینی ئه‌و هۆكارانه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی پیروبوونی خانه‌كان.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ساڵی 1988 تا 2010 له‌سه‌ر 20 هه‌زار ئه‌مریكی ئه‌نجام دراوه‌، تا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.