ئه‌مڕۆ ئاگر له چیای ئه‌زمه‌ڕ كه‌وته‌وه و تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان و هاوڵاتیان نه‌زانراوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له چیای ئه‌زمه‌ری شاری سلێمانی، نزیكه‌ی 300 دونم زه‌وی ئه‌و چیایه سووتا و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگری شارستانی سلێمانی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ئاگربڕه‌وه بووه و به‌رگری شارستانی ئاگاداری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بووه و ئێستاش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.