رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆكی توركیا خەونەكانی دێنێتە دی كە بڕیار وایە ئەمڕۆ سوێندی یاسایی بخوات و ببێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە بە دەسەلاتی نوێوە ، وا بڕیاریشە حكومەتێك پێك بهێنێت كە كەمترین وەزیری هەبێت و بەپێی گوتەی خۆی هەوڵ دەدات گەشەسەندنێكی گەورە لە سەر ئاستی جیهان فەراهەم بكات .
ئەردوگان لە میانەی كۆبوونەوەی پارتی دادو گەشە پێدان رایگەیاند كە توركیا بە زووترین كات دەبەینە قۆناغێكی نوێ . لە لایەكی دیكەوە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئەو هەوڵانەی ئەردوگان بە هەولێكی مەترسیدار دەزانن كە سیستەمی حوكمرانی ئەو وڵاتە بەرەو دیكتاتۆریەت دەبات .
بڕیارە ئەمڕۆ ئەردوگان كاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ لە پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات دواتر لە كۆشكی سەرۆكایەتی ئاهەنگێكی گەورە ساز بكات . ئەم شەوەش بڕیارە ئەردوگان پێكهاتەی حكومەتی توركیا رابگەیەنێت .
سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.