له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمیر 8:15 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر - شه‌قلاوه له‌نزیك گوندی ده‌ربه‌ند ڕوداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتَومبێل رَویدا له‌جۆره‌كانی لانسه‌ر وتوێوتا لاندكرۆزی تایبه‌ت
فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئاكامی رَوداوه‌كه شوفێری لانسه‌ره تایبه‌ته‌كه گیانی له ده‌ستدا ، سه‌رنشینێكیش برینداربوو ، جگه له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر هه‌ردووك ئوتومبێل كه‌وت
له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتوچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ، هۆكاری ڕووداوی هاتووچۆكه ، ده‌رچوونی لاندكرۆزه‌ر بوو له سایدی خۆی وه‌هاتنی بو بۆسایدی به‌رامبه‌ر به‌هۆی تیژرۆییه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.