نووسه‌ر خاتوون به‌یان سه‌لمان پێنجه‌مین ڕۆمانی خۆی به‌ناونیشانی "یادداشتی عه‌تر و ئاگر" بڵاوكرده‌وه.
روداوی ڕۆمانه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی خێزانێكی كه دانیشتووی شاری كه‌ركوكن و ڕۆماننووس ده‌یه‌وێت له ڕێی باسكردن له ژیانی ئه‌م خێزانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی شاری كه‌ركوك و ناسنامه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بخاته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆمانه‌دا ده‌یه‌وێت ڕۆڵه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ژن و كاریگه‌ری ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا بخاته‌ڕوو، به جۆرێك كه ژنیش هاوشانی پیاو ده‌توانێت ماڵداری و سه‌ركردایه‌تی و خێزانداری بكات.
شایانی باسه ئه‌م رۆمانه له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌ندێشه چاپی كردووه.
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.