Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:22

کۆمه‌ڵێک زانیاری ده‌رباره‌ی جه‌سته‌ت بزانه‌

لووت توانای جیاكردنه‌وه‌ی 50،000 بۆنی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بوونی زانیاری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆت  بۆ هه‌موو مرۆڤێك ، زۆر گرنگه‌ لێره‌دا باس له‌ هه‌ندێ له‌و زانیارانه‌ ده‌كه‌ین:

1. ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌ مێشك به‌كاری ئه‌هێنێت توانای داگیرساندنی گڵۆپێكی 25 واتی هه‌یه‌ .

2. لووت توانای جیاكردنه‌وه‌ی 50،000 بۆنی هه‌یه‌ .

3. بچووكترین ئێسك له‌ له‌شدا “ئێسكه‌ ئاوزه‌نگی” یه‌ كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ گوێی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ و كه‌ نزیكه‌ “2.8 ملم”ه‌ .

4. هه‌روه‌كوو مۆری په‌نجه‌ ، زمانی هه‌ر مرۆڤێكیش وه‌ك هیچ زمانی كه‌سێكی كه‌ نیه‌ .

5. دڵ توانای به‌رهه‌مهێنانی په‌ستانێكی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌توانێت خوێن بۆ “9.1” مه‌تر فڕێبدات .

6. بۆ هه‌ر 3 بۆ 4 ڕۆژ جارێك ناوپۆشی گه‌ده‌ نوێ ئه‌بێته‌وه‌ ، چوونكه‌ گه‌ده‌ ترشێكی به‌هێزی تیایه‌ بۆ هه‌رسكردن و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ی ئه‌چیته‌ گه‌ده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناوپۆشی گه‌ده‌ نوێ نه‌بێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و ترشه‌ گه‌ده‌ی مرۆڤیش شی ئه‌كاته‌وه‌ .

7. به‌ تێكڕا مرۆڤ له‌ماوه‌ی ژیانیدا 18 كیلۆگرام پێست فڕێ ئه‌دات .

8. سه‌روو 650 ماسولكه‌ له‌ له‌شدا هه‌یه‌ .

9. به‌ 6 مانگ جارێك نینۆك به‌ ته‌واوه‌تی نوێ ئه‌بێته‌وه‌ .

10. درێژی ڕیخۆڵه‌ بچووك نزیكی 7 مه‌تره‌ .

11. ئێسكی ڕانی مرۆڤ له‌ كۆنكرێت به‌هێزتره‌ .

12. هه‌موو ئینج دووجایه‌ك (2.5 سم دووجا )له‌ مرۆڤدا 6 مه‌تر ده‌ماری خوێنی تیایه‌ .

13. هه‌ردوو پێی مرۆڤ به‌ 500،000 ڕژێنی ئاره‌قی تیایه‌ .

سه‌رچاوه‌ /ده‌رمانخانه‌ی سلێمانێ

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.