لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی به‌رگری شارستانی خه‌بات دۆزینەوەی تەرمی پیاوێكی له گوندی زه‌نگه‌له ئاشكراكرد كە بەپێی راگەیەندراوەكە هۆكاری خنكانه‌ی نەزانراوە.
تیمی ژێرئاوی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی خه‌بات له رێگای په‌یامنێری كوردستان تیڤی سالار نامیق راگه‌یاندووه ته‌رمێكیان به خنكاوی له زێی گه‌وره له نزیك گوندی زه‌نگه‌له دۆزیوه‌ته‌وه ، داواكارن له هاووڵاتیان كێ خۆی به خاوه‌نی ئه‌م ته‌رمه ده‌زانێت بێت ته‌رمی خنكاوه‌كه بباته‌وه.
شایه‌نی باسه تاوه‌كو ئێستا نازانرێت هۆكاری خنكانی ئه‌و هاووڵاتیه چییه و بۆچی خنكاوه.
بەڕێوەبەرایەتی به‌رگری شارستانی خه‌بات ئاشكراشی دەكات لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەستی پێكردوە‌و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.