Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 22:00

هه‌ڵسوراوێکی دیاری گۆران ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی له‌ بزوتنه‌وه‌که‌ راگه‌یاند

گۆڕان ئامرازێک نییە بۆ گۆڕانکاری و بووەتە حزبێکی تەقلیدی
کوردستان TV
#7
100%


هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان، دەستی لەکارکێشایەوە و لە نامەیەکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە گۆڕان ئامرازێک نییە بۆ گۆڕانکاری و بووەتە حزبێکی تەقلیدی.

له‌ نامه‌یه‌كدا وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، ئەمڕۆ شەممە 7\7\2018، نەژاد جەلال، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی رێکخەری گشتی، خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە، تێدا ئاماژەی بەوە داوە، کە لەئێستا بزووتنەوەی گۆڕان وەک خۆی نەماوە.

یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای (وشە)ی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان، دەستلەكار كێشانەوەی لە بزوتنەوەكە ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەش دەكات، نە بزووتنەوەی گۆڕان ئامرازێكە بۆ گۆڕانكاری نە ھی ھەمووانیشە.

نەژاد جەلال، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان لە پشكی گۆڕان و بەرپرسی پێشووتری سایتی سبەی گۆڕان، لەڕێگەی نامەیەكەوە دەستلەكاركێشانەوەی لە بزوتنەوەكە ڕاگەیاندووە و هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەشی خستۆتەڕوو و دەڵێت: ئەسەف دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا، گۆڕان ھیچ وەك خۆی نەماوە، نە بزووتنەوەی گۆڕان ئامرازێكە بۆ گۆڕانكاری نە ھی ھەمووانیشە، ھەموو ئاماژەكان بوونی بە حزبێكی تەقلیدی بە ئاشكرا دەبیندرێت.

نەژاد جەلال كە دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كردوە، نوسیویەتی لێرەوە بێبەری بوونی خۆم رادەگەیەنم، لە ھەموو ئەو پێشھات و رووداوانەی كە جێگەی گۆڕانخوازان نییە و لە ئەمڕۆ بە دواوە من كەسێكی بێلایەن و ئازادم و سەر بە ھیچ حزب و گرووپێكی سیاسی نیم.

نەژاد جەلال، لەنامەکەیدا، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە ئەو بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و لەکۆی ئەو شتانەی بڕوای پێ نییە و رووی دایە و روو دەدات، دەشڵێت: ”بەڵام لە ئەگەری بوهتان و تۆمەتکردن پێم، مافی خۆمە بەرگری لە خۆم، مێژوو و داهاتووی خۆم بکەم.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.