Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:40

دوای که‌رکوک، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی سلێمانی ده‌ست پێده‌کات

به‌هۆی تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بڕیاردرا به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

 

رۆژی هەینی 6-7-2018 ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەست لە کەرکووک کۆتاییهات و هەموو پێکهاتە و حیزبەکان نوێنەریان لە پرۆسەکە هەبووە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ژێر چاودێری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچووە.

به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار له‌ كه‌ركوك، پڕۆسه‌كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ست پێده‌كات.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 10-7-2018 پرۆسەی جیاکردنەوە دەنگەکان بەدەست لە سلێمانی دەستپێبکات و تەنیا دەنگی ناو ئەو سندووقانە دەژمێردرێنەوە کە سکاڵایان لەسەرە.

به‌هۆی تانه‌ی چه‌ند لایه‌نێك له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، دادگای فیدراڵیش ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام ته‌نها له‌و ناوه‌ندانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ره‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.