ئەیاد عەللاوی رایگەیاند دوای جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە کەرکووک، دەرکەوت رێژەی ساختەکاری لە هەندێک بنکەی دەنگدان لە کەرکوک گەیشتووەتە 50%.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایگەیاند، دەرکەوتنی ساختەکاری بە ڕێژەیەکی بەرز لە کاتی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی کەرکوک، بەڵگەیە لەسەر گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی پەرلەمان کە لە 12 مانگی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو.
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئەمڕۆ (شەممە، 7-7-2018) لە توویتێکدا رایگەیاند دوای جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە کەرکووک دەرکەوت ڕێژەی ساختەکاری لە هەندێک بنکەی دەنگدان لە کەرکوک گەیشتووەتە 50%.
دەشڵێت: پێویستە لەسەر دادوەرەکان کار بە هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردن بکەن، کە بریتییە لە ژماردنی دەستی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەموو پارێزگاکان.
رۆژی هەینی 6-7-2018 ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەست لە کەرکووک کۆتاییهات و هەموو پێکهاتە و حیزبەکان نوێنەریان لە پرۆسەکە هەبووە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ژێر چاودێری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچووە.
پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە نۆیان تایبەتن بە کۆتای کەمینەکان. لە هەڵبژاردنی 12-5-2018ـیشدا هاوپەیمانیی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی 21 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.