Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:09

‌فازڵ میرانی: ئێمە نامانەوێت عێراق بەرەو خاڵیبوون یان غیابی دامەزراوەیی بڕوات

شاندێكی پارتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و حه‌سه‌ن سنێد سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانیان بۆ راگه‌یه‌ندنه‌كان خسته‌روو.
 
سه‌ره‌تا فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانیه‌كه‌دا رایگەیاند، شاندی فەتح و دەوڵەتی قانون پێكەوە هاتبوون، ئەمەش بە هەنگاوێكی باشە و بە ئیجابی دەنرخێنن و گوتی شاندەكان بۆچوونی خۆیان نیشاندا كە كوتلەیەكی فراوان لە شیعە و سوننە و كورد پێك بێنن، ڤیتۆ لەسەر كەس نییە و دەیانەوێ بەرنامەیەكی حكومیی گشتگیر دروست بكەن.

فازڵ میرانی گوتی: ئه‌و دوو شانده‌ هاتوون و تێروانینی خۆیان خسته‌ڕوو و ده‌یانه‌وێت كوتله‌یه‌كی فراوان له‌ شیعه‌ و سوننه‌ و كورد و پێكهاته‌كان درووست بكه‌ن و ئه‌وه‌ش خاڵی هاوبه‌شن له‌نێوانماندا، به‌ڵام تا ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یینرێت ناتوانرێت قسه‌ی كۆتایی بكرێت.

میرانی روونیكردەوە ئەمە خاڵیكی هاوبەشە لەنێوان ئێمە و ئەواندا، تا ئەنجامی هەڵبژاردن و بڕیاری ڕوونتر نەدرێ، ناتوانین بڕیار بدەین، بەڵام سەرەتایەك هەیە و لەسەر ئەمە دادەنیشین.

میرانی گووتی: پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌چن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش كۆده‌بنه‌وه‌ و پاشان پارتی و یه‌كێتیش پێكه‌وه‌ شاندیان ده‌بێت بۆ به‌غداو بڕیاره‌ لیسته‌كانی دیكه‌ش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

میرانی گوتیشی ئێمە نیگەرانین و نامانەوێت عێراق بەرەو خاڵیبوون یان غیابی دامەزراوەیی بڕوات كە یەكێكیان دەسەڵاتی یاسادانانە، فەتح و دەوڵەتی قانون و كورد و سوننە پێكهاتەی گەورەن، حیكمە و وەتەنیە و لایەنی دیكەش دێنە ناوی.


پاشان حه‌سه‌ن سنێد، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گووتی: قسه‌مان له‌سه‌ر قۆناغی نوێ داهاتووی عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن خۆمان له‌ كێشه‌كان رزگار بكه‌ین و ده‌مانه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لانی عێراق بپاریزین. له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه‌.

هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چڕبووه‌ته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ساخنه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دانووستانی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌رم بوونه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.