Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:00

کچێکى تەمەن چوار ساڵ له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه‌ به‌فیشه‌ک کوژرا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رواری ( ۷ / ۷ / ۲۰۱۸ ) کاتژمێر ( ۸ ) بەیانی تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە ڕەگەزی مێ بەناوی ( ڕ،م،ٲ ) دانیشتوی ڕانیە/ گوندی هەنجیرەی تازە هێنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر سەریەوە هەیە.

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە گەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و بەڵگەو تاون و بنکەی پۆلیسی کێوەڕش گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارهاتوو لە جۆری کڵاشنکۆف.

پۆلیسى گوتیشى ، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، بە وتەی باوکی مناڵەکە ڕوداوەکە لەکاتێک دابووە کە باوکی بەناوی ( م،ٲ،م ) پیشەی پێشمەرگە خەریکی خۆ ئامادەکردن بووە بۆ دەوام بەڵام لەوکاتە دەچێتە دەرەوە سەرقاڵی هەندێک کاری ماڵەوە بووە لەوکاتەشدا برایەکی منداڵەکە بەناوی ( ح٫م،ٲ ) تەمەن ۱۰ ساڵ دەستکاری چەکەکەی کردووە و فیشەکێک لەدەستی دەرچووە و بەری سەری کچەکەی کەوتووە.

تەرمی مناڵی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

لەسەر ڕوداوەکە باوکی منداڵەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیرا بەپێی ماددەی ( ٤۱۱ ) لە یاسای سزادانی عێڕاقی . لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.