ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7 ى ته‌موزی 2018 ، له‌شارۆچكه‌ى پیرمام به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
دوای كۆبوونه‌وه‌كه مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى تاوتوێی بارودۆخى ئێستای كوردستان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی په‌رله‌مانى كوردستان كه‌بڕیاره 30 ى 9 ى 2018 به‌ڕێوه‌بچێت ته‌وه‌ره‌كانى نێو كۆبوونه‌وه‌كان بوون ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌ندى پارتى له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانى ده‌ره‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا ، جگه له‌وه‌ى له‌ناوخۆی حزب بۆشایه‌ك هه‌بوو له‌مه‌كته‌بی سیاسی كه‌عارف ته‌یفور شوێنه‌كه‌ى پڕكرده‌وه
گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن بڕیاردرا ده‌ست به‌ئاماده‌كاریه‌كانى حزب بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی كوردستان
مه‌حمود ڕاشیگه‌یاند ، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابكرێت وه‌ببێته چاره‌سه‌رێكى باش بۆ كێشه‌كان
گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند ، به‌شاندێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌چینه به‌غدا به‌به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا
له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى مه‌حمود محه‌مه‌د له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه ڕایگه‌یاند ، گۆڕانكارییه‌كانى نێو پارتى پێویستى به‌دیراسه و به‌دوا داچوون هه‌یه تا بزانین له‌كوێدا گۆڕانكاری هه‌یه و كێشه‌كان چین بۆیه‌ش ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی داوه‌ته سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی.
له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق مه‌حمود محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند ، ئه‌مجاره مافی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانه پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری بكات و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.