Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:24

تورکیا چه‌ند رۆژنامه‌نووسێک به‌ تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له‌ کوده‌تا به‌ تاوانبار ده‌ناسێت

شاهین ئاڵپای و عه‌لی بۆڵاچ كه‌ دوو رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌م وڵاته‌ن
توركیا چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك به‌ تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له‌ كوده‌تا به‌ تاوانبار ده‌ناسێت
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی " زه‌مان " به‌ تاوانی ده‌ست هه‌بوون له‌ كوده‌تاكه‌ی 2016 به‌ تاوانبار ناسراون و سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی توركیا، شاهین ئاڵپای و عه‌لی بۆڵاچ كه‌ دوو رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌م وڵاته‌ن، هه‌ركامیان به‌ 2 ساڵ و 9 مانگ زیندان سزا دراون و دادگا ئه‌وانی به‌ هۆی ئه‌وه‌ به‌ تاوانبار ناسیوه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌ندامی گروپێكی تیرۆریستین.

شایه‌نی باسه‌ رۆژنامه‌ی زه‌مان كه‌ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌ زۆر به‌ناوبانگه‌كانی توركیا، ساڵی 2016 مۆڵه‌تی كاركردنی لێسندرایه‌وه‌ و ده‌وترێت په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن هه‌یه‌ كه‌ خودی ناوبراو به‌ داگیرسێنه‌ری ئاگری كوده‌تاكه‌ی 2016ـی ئه‌م وڵاته‌ داده‌نرێت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.