Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:08

هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌نێوان که‌رکوک و چه‌مچه‌ماڵ روونکرایه‌وه‌

ئه‌وه‌ی پلانی پرۆسه‌كه‌ی دانابوو
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆیه‌ له‌نێوان كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شتێك دروست نه‌بێت،ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی پلانی پرۆسه‌كه‌ی دانابوو، به‌و شێوه‌یه‌ داینابوو، نیه‌تێكی تری هه‌بێت.

عه‌مید روكن هه‌ورامان محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دووی پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای عێراق، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆیه‌ له‌نێوان كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شتێك دروست نه‌بێت، چونكه‌ رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌، سوپای عێراق ویستیان بێنه‌ سنوری پێشمه‌رگه‌ و رێگه‌یان پێنه‌درا.

گوتیشی :دوێنێ ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق ویستیان له‌سنوری قه‌ره‌هه‌نجیره‌وه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌، گوتمان رێگه‌تان پێناده‌ین.

سه‌باره‌ت به‌نیازی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌گه‌یشتنه‌ پشت سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌، عه‌مید روكن هه‌ورامان گوتی ئه‌وه‌ی پلانی پرۆسه‌كه‌ی داناوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ داینابوو، نیه‌تێكی تری هه‌بێت، ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌، به‌ڵام ئێمه‌ كه‌ گوتومانه‌ پێویست ناكات بێنه‌ سنوری پێشمه‌رگه‌، نه‌هاتوون.

هه‌روه‌ها گوتیشی: رێگه‌ به‌هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی سوپای عێراق نادرێت، پێشتر داواكراوه‌ گونده‌ كوردنیشینه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌هێرشی داعش بپارێزرێت، سوپا له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام هه‌ندێكیشی ده‌چێته‌ بابی سیاسییه‌وه‌.

هێزه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشوری كه‌ركوكن، كه‌چی هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك و باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای خورماتوی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، پێشڕه‌وه‌ی بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.