به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌ڕین، راگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر سوتانى كۆگاكه‌ى چه‌ك له چوارقوڕنه بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌و ته‌قینه‌وانه‌ى له‌كاتى ئاگره‌كه‌دا روویانداوه.
پۆلیس ده‌ڵێت، ئاگره‌كه له باغى هاوڵاتییه‌ك كه‌وتووه‌ته‌وه، لە نزیک گوندی گردجان سەربە ناحیەی چوارقوڕنە، و دەنگی تەقینەوەش بیسترا، و دواتر توانیویانه كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه بكه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، لە ئێستادا هێزەکانیان سەرقاڵی وردی لێکۆڵینەوەن لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و ئەو تەقینەوانەی کە لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکە ڕویانداوە.
پۆلیس ده‌ڵێت، رووداوه‌كه زیانی گیانی لێنەکەوتووەته‌وە، بەڵام تەواوی بینای خانوەکە ڕوخاوە، لەسەر ڕوداوەکە کەسێک دەستگیرکراوە بەناوی (ف،خ) تەمەن( 40) ساڵ بەپێی ماددەی 21 لە یاسای چەک، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.