Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:14

هێزێکى عێراقی رێگای نێوان که‌رکوک و چه‌مچه‌مالی داخستووه‌

به بیانۆى گه‌ران و پشكنین هیزێكى زۆریان بلاوه‌ پێ كردوه
کوردستان TV
100%

هێزه‌ عێراقیه‌كان ئێستا به بیانۆى  گه‌ران و پشكنین له سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌هنجیر و گوندی چیمه‌ن،  رێگای نێوان كه‌ركوك و چه‌مچه‌مالیان داخستووه‌و و هیزێكى زۆریشیان بلاوه‌ پێ كردوه.

له‌م باره‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك له لیوای 1ی وه‌زاره تی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" هیزی پیشمه‌رگه له شاره‌دیی قه‌ره‌هنجیر كه‌وتوونه‌ته حاله‌تی ئاماده‌باشی و له هه‌ر پیشره‌ویه‌كی هێزه عێراقیه‌كان بۆ شاره‌دییه‌كه‌ ، وه‌لام ده‌درێنه‌وه‌.

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئێستا هێزێكى زۆری عیراقیه‌كان له شاره‌دیی شوان و گوندی سه‌قزلی بلاوه  پێ كراوه و گه‌ران و پشكتینی ماله‌كانی گوندی سه‌قزلی ده‌ستی پێ كردوه.

تێزانین بلاوه‌كردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك له كاتێكدایه كه‌ داعش له باشووری كه‌ركوك و ناوچه عه ره‌بیه‌كان جموجولی هه‌یه، نه وه‌ك له ناوچه كورد نشینه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.