ساردكه‌ره‌وه گرنگترین كه‌لوپه‌لی چێشتخانه‌یه و تێیدا خواردن و خواردنه‌وه‌كان هه‌ڵده‌گیرێت به‌مه‌به‌ستی تێكنه‌چوون و خراپ نه‌بوونیان، به‌ڵام پێویسته به ئاگابین و هه‌ندێك جۆری خواردن له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵنه‌گرین، چونكه كارلێك ڕووده‌دات و ژه‌هراوی بوون دروستده‌بێت.
1-گه‌ڵای سه‌وز وه‌ك نه‌عنا و ڕیحان و زه‌عته‌ری سه‌وز، هه‌وڵبده له‌ناو ساردكه‌ره‌وه هه‌ڵنه‌گریت به‌ڵكو له ده‌فرێكی تایبه‌تی سه‌وزه‌دا له‌ده‌ره‌وه له شوێنی فێنكدا دایبنێ.
2-ئه‌گه‌ر پیاز له‌تكرابوو ئه‌وا هه‌رگیز له نێو ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵیمه‌گره، چونكه هه‌ندیك كارلێك ڕووده‌دات و ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون.
3-سیر یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی نابێت له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا بێت جگه له‌وه‌ی كارلێك ده‌كات و ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون، بۆنی نێو ساردكه‌ره‌وه و خواردنه‌كان تێكده‌دات.
4-ئاوی گۆشت و مریشك نابێت بخرێته ناو ساردكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدرێت هه‌ڵنه‌گیرێت باشتره واته به‌یه‌ك ژه‌م بخورێت یاخود هه‌ڵگرتنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه له شوێنی ساردا.
5-ماسی ئاماده‌كراو ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرت له‌ناو ساردكه‌ره‌وه هه‌وڵبده ماوه‌كه‌ی كه‌م بێت، چونكه كارلێك ده‌كات و تامی ماسیه‌كه ده‌گۆڕێت و سووده‌كه‌ی نامێنێت.
6-په‌تاته پێویسته له‌ده‌ره‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه هه‌ڵبگیرێت، چونكه ژینگه و هه‌وای ساردكه‌ره‌وه بۆ پاته‌ته گونجاو نیه.
7-مۆز خواردن یاخود میوه‌ی نێو ساردكه‌ره‌وه نیه، ته‌نها پێویستی به هه‌وایه‌یه‌كی ئاساییه له ژورێك كه پله‌ی گه‌رمی ئاسای بێت.
سه‌رچاوه/ به‌كرجۆ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.