پەرلەمانی ئەوروپا پرۆژە بریارێکی دەرکرد سەبارەت بە پەیوەندی و ھاوبەشی ستراتیجی نێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراق، كه بە روونی داوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداو جێبەجێ کردنی سەرجەم خاڵەکانی دەستور دەکات، بە تایبەتی چارەسەرکردنی کێشەی سامانە سروشتیەکان.
ههروهها لە بەشێکی تری پرۆژەکەى پەرلەمانی ئەوروپادا باس لە رۆلی پێشمەرگەی کوردستان لە شەری دژى داعش دەكات و دوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شهعبی دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشهممه 5/7/2018 ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند ،کە پەرلەمانی ئەوروپا پڕۆژەبڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بە پەیوەندی و ھاوبەشی ستراتیژی لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراق و داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەکات.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاندوە، کە ئەمڕۆ پێنجشهممه پەرلەمانی ئەوروپا پڕۆژە بڕیارێکی دەرکردوە و بەڕوونی داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە کە یەکێتی ئەوروپا لە پڕۆژە بڕیارەکەدا داوای جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی دەستور دەکات، بە تایبەتی چارەسەرکردنی کێشەی سامانە سروشتییەکان.
وتیشى" لەبەشێکی تری پڕۆژەکەدا باس لە رۆڵی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی داعشدا دەكات و دوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.