ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/7/2018، تەکسییەک لەسەر شەقامی 60 مەتری له شاری هەولێر گڕ دەگرێت و بە تەواوی دەسووتێت.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایه‌تی هاتوچۆی هەولێر بلاوکراوەتەوە، تیایدا تاکسیەک دەردەکەوێت، کە لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر گڕ دەگرێت و خاوەنەکەی هەرچەندە ئامێری ئاگرکوژێنەوەی به‌كاردێنێت، بەڵام توانای کۆنترۆڵ کردنی ئاگره‌كه‌ى نه‌بوو، كه سه‌ره‌نجام به ته‌واوى سووتا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راگه‌یاندنى بەڕێوەبەرایه‌تی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی پێویست بۆ شۆفێران بلاو دەکاتەوە، کە بریتین لە:-
1- به‌كارنه‌هینانی فیول په‌می خراپ و كوالیتی نزم
2- پشكنینی سیستمی گواستنه‌وه‌ی به‌نزین له تانكیه‌وه تاكو شوینی سوتان، کە هه‌ر کێشەیەک یان لێچونێکی هه‌بیت ده‌بێت زوو چاكبكریته‌وه
3- چاودیری به‌رده‌وامی گێچی حه‌ماوه، چونك به‌رزبونه‌وه‌ی حه‌ماوه به سووتان كۆتایی دێت
4- دانه‌نانی چه‌رخ و سپراو و موعه‌ته‌ری ده‌شبول و هه‌ر شتێكی تر.
5- پشكنینی وایه‌ره‌كانی ناو ئوتومبیل وه‌ته‌رمیمكردنی به‌رده‌وامیان نه‌وه‌ك ببنه هۆی شۆرت
6- ده‌ستكاری نه‌كردنی گزۆز و هیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیستمی بیلادی كۆمپانیا، چونكه ده‌ستكاری گزۆز ده‌بیته هۆی باش ده‌رنه‌چونی گازه سوتینراوه‌كان ئه‌مه‌ش به ته‌قینه‌وه‌و سوتان كۆتایی دێت.
جێی ئاماژەیە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە چوارەمین ئۆتۆمبێلە کە لە هەرێمی کوردستان گڕبگرێت، کە دووانیان لە هەولێر بوون و دووانیشیان لە دهۆک.
لینكى ڤیدیۆ:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.