Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:10

قایمقامی داقووق کە کوردە له‌ پۆسته‌که‌ى دوور خرایه‌وه‌

پارێزگاری كەركووك دەستی بە لادانی بەرپرسە كورده‌كان كردووه‌
کوردستان TV
100%

بە بڕیاری پارێزگای كەركووك بە وەكالەت، قایمقامی شارۆچكەی داقووق كە كوردە، لە پۆستەكەی دوور خرایەوەو بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی بۆ حكوومەتی عێراق كردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی دەرببڕن.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكۆتبەر، پارێزگاری كەركووك دەستی بە لادانی بەرپرسە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای كەركووك كردووە و لە كۆی قایمقامی چوار شارۆچكەی كەركووك، كە سێیان كوردن، تەنیا ئەوەی داقووق مابوو و ئەویش لادرا.

دڵشاد پیرۆت، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لیستی برایەتی، ڕایگەیاند" بە بڕیاری پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، قایمقامی شارۆچكەی داقووق، ئەمیر خواڕەحم، لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش نووسراوی بۆ بەغدا كردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی بدەن، چونكە نایەوێت كوردەكان لە پۆستەكاندا بمێنن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.