Erbil 30°C چوارشەممە 18 ئەیلوول 10:36

چه‌ند زانیاریه‌کی گرنگ له‌سه‌ر میوه‌ و سه‌وزه‌کان بزانه‌

ماده‌ی زۆر به‌ سوودی تێداییه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ
چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له‌سه‌ر میوه‌ و سه‌وزه‌كان بزانه‌
کوردستان TV
100%

خواردنی میوه‌و سه‌وزه‌كان ماده‌ی زۆر به‌ سوودی تێداییه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌ریه‌كه‌و به‌ئه‌ندازه‌ییه‌ك جۆره‌ پرۆتینێك به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

۱.ھه‌ڵووژه‌

ھه‌ڵووژه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندرووستی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن (كۆئه‌ندامی سووڕی خوێن) چونكه‌ پڕه‌ له‌ پۆتاسییۆم و ڤیتامین C

۲.سێو

سێو به‌رگری ده‌كات له‌ خه‌مۆكی و قه‌له‌قی كه‌مده‌كاته‌وه‌

٣-خه‌یار

خه‌یار زۆر پڕ ئاوه‌ چونكه‌ زیاتر له‌ ٪٩٠ ی له‌ ئاو پێكھاتووه‌، ھه‌روه‌ھا ده‌جه‌نگێ دژی ھه‌ڵئاوسان.

خه‌یار به‌كتریا وڤایرۆس ده‌شواته‌وه‌ و ده‌ریانده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش.

٤.ئه‌نه‌ناس

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت كێشت داببه‌زێنیت ئه‌وا پێویسته‌ به‌ ناچاری ئه‌نانس بخه‌یته‌ لیستی ڕێجیمه‌كه‌ته‌وه‌ چونكه‌ پڕه‌ له‌ برۆمیلاین، كه‌ مادده‌یه‌كه‌ یارمه‌تی سووتاندنی چه‌وری له‌ش ده‌دات.

ئه‌نه‌ناس چه‌وری ده‌سوتێنێت و گه‌ده‌ پته‌و ده‌كات و ناھێڵێت بكشێت.

٥.كاڵه‌ك

كاڵه‌ك ژه‌ھره‌كان له‌لاشه‌دا پاك ده‌كاته‌وه‌ و له‌ھه‌مان كاتیشدا به‌ تێراوی ده‌تھێڵێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ وای لێده‌كات كه‌ میوه‌یه‌كی تفت بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ترشیه‌تییه‌كه‌ی (pH) ه‌كه‌ی له‌ ده‌ورووبه‌ری ٨٬٦ دایه كاڵه‌ك

پێست و نینۆكه‌كان ئاودار ده‌كات و ناھێڵێت تووشی ووشك بوونه‌وه‌ بێن.

٦- توور

توور ڕێژه‌ی شه‌كر ڕێكده‌خات ماسوولكه‌كان به‌ھێز ده‌كات و ھانی سووتاندنی چه‌ووریش ده‌دات، له‌كاتێكدا یه‌ك قاژ توور ٤٠ كالۆری تێدایه‌.

٧-كه‌ره‌وز

واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یارمه‌تی و ھانی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، وه‌كو میز پێكه‌رێك ڕۆڵ ده‌بینێت، چونكه‌ ٪؜٩٥ ی له‌ ئاو پێك دێت.

۸.به‌زالیا

به‌زالیا ڕێژه‌ی شه‌كر ڕێكده‌خات له‌خوێندا و یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات.

۹.پرته‌قاڵ

پرته‌قاڵ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ جیوب و ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه‌ ده‌بنه‌وه‌

١٠- كوله‌كه‌

ڕێژه‌ی ئاو - خوێ ڕێكده‌خات له‌ له‌شدا، ئه‌و ووزه‌یه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌دوای خواردنێكی قوورسه‌وه‌ درووستده‌بێت و یارمتیده‌ر و ھانده‌ری ته‌ندرووستی ڕیخۆڵه‌كانه‌.

١١- مۆز

مۆز سیفاتی دژه‌ ڤایرۆسێكی زۆر به‌ھێزی

۱۲- (تووی شین) جیاوازه‌ له‌ تووی ڕه‌ش

(تووی شین) ڕێژه‌ی شه‌كر ڕێكده‌خات له‌ خوێندا و به‌رگری له‌ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌كات

۱۳.- په‌تاته‌ی شیرین (سێوی بن ئه‌رز)

یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی قۆڵۆن و كێشه‌ی ھه‌رسكردن ده‌دات.

ن/ له‌شكرحمید ئه‌ندازیاری خۆراك 

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.