به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز له وڵاتى كه‌نه‌دا به‌هۆی شهپۆڵێكى گه‌رما 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا .
دوا نیوه‌ڕۆی دوێنى چوارشه‌ممه 4ى ته‌موزى 2018، به‌رپرسى ته‌ندروستى ویلایه‌تى مونتریۆل ڕایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆڵه گه‌رمایه‌ى كه له ڕۆژهه‌ڵاتى شارى مونتریۆلى داوه له ڕۆژانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 19 كه‌سی كوشتووه.
مایلین دویین به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له ویلایه‌تى مونتریۆل ڕایگه‌یاند: 12 كه‌س له قوربانییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ویلایه‌تى مونتریۆل بووه، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ى تریبون ڕایگه‌یاند: 5 له قوربانییه‌كان له 48 كاتژمێرى رابردوو له به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى كوبێك ڕوویداوه.
دوا نیوه‌ڕۆی دوێنى ڕادیۆى كه‌نه‌داش 2 حاڵه‌تى مردنی تۆماركراوى له قه‌راغ شارێكى مونتریۆل ڕاگه‌یاند.
به پێى بنكه‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌و ناوچه‌یه پله‌ى گه‌رما بۆ 34 پله‌ى سهددى به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پله‌ى شێ گه‌یشتووه‌ته 40 پله‌ى سهددى.
حكومه‌تى كه‌نه‌دا هۆشدارى داوه به خه‌ڵكى ئه‌و شوێن و ناوچه‌یه كه پله‌ى گه‌رمى به‌رزبووته‌وه، به‌ڵام كهشناسهكانیش ڕایانگه‌یاند: كه له كۆتایى هه‌فته پله‌ى گه‌رمى به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت.
جێى ئاماژه‌یه هیچ حاڵه‌تێكی مردن له ویلایه‌تى ئونتاریۆ كه دراوسێى ویلایه‌تى مونتریۆله ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو.
هاوكات له ساڵى 2010 له ناوچه‌ى مونتریۆل شهپۆڵێكى گه‌رما 100 كه‌سى كوشت .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.