په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ پاره‌ی مامۆستایانی چاودێری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دابه‌شده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا كه له‌په‌یجی فه‌رمی خۆیدا بڵاویكردۆته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی خولی یه‌كه‌م ئاگادارده كاته‌وه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 5ی 7ی 2018 سه‌ردانی ژمێریاریی دیوانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه.
له راگەیاندراوهكهدا هاتووه له‌خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌ركی چاودێریكردنی تاقیكردنه‌وه نیشتیمانیه‌كانیان له‌ئه‌ستۆدا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.