ئەمرۆ چوارشەمە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە 41 قەوارەو فراكسیۆنی سیاسیان پەسەند كردووە بەمەبەستی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .
شێروان زرار، وتەبێژی رەسمی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەرێم گوتی "کۆمسیۆن سەرجەم هاوپەیمانی و لایەنی سیاسییەکنی پەسەندکرد کە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەشدارن و وابڕیارە 30ی ئەیلول هەڵبژاردنەە ئەنجامبدرێت.
ئاشكراشی كرد رۆژی 25ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدانی ئەو حیزبانە.
گوتیشی تائێستا کۆمسیۆن 38 قەوارەی سیاسی و 3 هاوپەیمانی پەسەندکردووە و لەدوێنێشەوە کۆمسیۆن بەڕەسمی وەرگرتنی ناوی کاندیدان و لایەنە سیاسیەکانی وەرگرتووە.
ئەوەشی گوت کۆمسیۆن لەئێستادا ناوەندی تایبەت بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کردوەتەوە و لەئێستاوە تا 7ی ئاب ئەو لیستە پاک و نوێ دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا کۆمسیۆن مەشق بە کارمەندە نوێکانی دەکات و خولی چڕی بۆ کردونەتەوە تا فێربکرێن کارەکانی کۆمسیۆن چۆنە.
وتەبێژی رەسمی ئەنجومەنی کۆمسیاران گوتی: كۆمسیۆن داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە بڕی 23 ملیار دینار بۆ پرۆسەكە تەرخان بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.