Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:06

یەکێتی: بەرەی تورکمانی دەستکاری سندوقی دەنگەکانی کەرکوکی کردوە

یەکێتی: ئەنجامەکان بەدڵی تورکیا نین، بۆیه‌ بەرەی تورکمانی واى كردوه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/7/2018 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، کە بەرەی تورکمانی دەستکاری سندوقی دەنگەکانی کەرکوکی کردوە، ئەوەش لەدوای دانانی سندوقەکان لە کۆگاکاندا.

شوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە مالپه‌رى  "سومەریەنیوز"ی راگەیاندوه‌، كه‌ بەرەی تورکمانی تورکیای بێهیوا کردوە، ئەنجامەکان بەدڵی تورکیا نین و دەیەوێت یاری بە ئەنجامەکان بکات، چونکە لە سێ پارێزگا بەرامبەر ئێران دۆڕانێکی زۆری کردوە.

وتیشی" لە هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و سەڵاحەدین لە کۆی 8 کاندیدی تورکمان کە لە هەڵبژاردنەکانی 12ی ئایاردا دەنگیان بەدەستهێناوە، 7یان شیعەن، لە نەینەوا 4 کاندید و سەڵاحەدین یەک کاندید و لە کەرکوکیش لەکۆی سێ کاندیدی دەرچوو 2 کاندیدیان شیعەن، ئەم ئەنجامەش بە دڵی تورکیا نییە و دەیەوێت بەهەموو شێوەیەک بیگۆڕێت".

 وتیشى" لەیەکەم رۆژی دانانی سندوقەکانەوە لە کۆگاکانی کۆمسیۆندا دەستکاریکراون، بۆیە کارمەنده‌ کوردەکانیشیان دەرکردوە، ژمارەی ئەو سندوقانە 186 سندوقن، ئەگەر دوای ئەم جیاکردنەوە دەستییە ئەنجامەکانیش لە قازانجمان بن پێی رازی نابین، چونکە ئێمە دڵنیاین کە قفڵەکانی ئەو سندوقانە شکێنراون و بەڵگەمان لایە کە قفڵەکان گۆڕدراون و ئەو ژمارانەیان لەسەر نییە کە لەکاتی داخستنیاندا لەسەریان بووە لەڕۆژی هگەڵبژاردنەکاندا".

ئەوەشی خستەڕوو" ئەگەر بەرەی تورکمانی بەردەوام بێت لە یاریکردن و دەستکاریکردنی ئەنجامەکان، ئەوا ناسەقامگیری لە پارێزگاکەدا دروست دەبێت و پشێوییەک دروست دەبێت کە ئەنجامەکەی رەحم بە کەس ناکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.