ئەمڕۆ 4ی تەمموزی 2018 دیمیتری بیسکۆڤ، سکرتێری رۆژنامەوانی فلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند کە سەرۆکی روسیا پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردوە بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا کە ساڵانە لە 4ی تەمموزدا یادی دەکرێتەوە.
سکرتێرەکەی پوتین تەنیا ئاماژەی بەوەداوە کە پوتین پیرۆزباییەکەی ئاڕاستەی ترەمپ کردوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاری زیاتر بدات.
وابڕیارە لە 16ی تەمموزدا هەردوو سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و فلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لە هلسنکی کۆببنەوە و چەندین پرس تاووتوێدەکەن، ئەمەش دەبێتە یەکەم کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ئەو دوو سەرۆکە لە دەرەوەی کۆنگرەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.