سوپای تورکیا دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکەن و لەئەنجامی بۆردومانەکانیش ئاگر لە پاوان دارستانی چەند گوندێک کەوتوتەوە .
شەوی ڕابردوو چەند هەلی کۆپتەرێکی جەنگی تورکیا بەچڕی زنجیرە بەرزایەکانی هەڵکێڕا، و ، سێ گرکاو، بناری چیای دێل یان بۆردومان کرد ، بەهۆی بۆردومانەکە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوتوتەوە تائێستا بەردەوامە و بەهۆی مەترسی بۆردومانەکان و تەقەی سەربازانی تورکیا نەتوانراوە ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەقسەی هاووڵاتیان بەهۆی فراوانی ئاگرەکە دیان دۆنم پاوان ودارستانی سنوری گوندەکانی لێلکان و کورەلە و نامێرگان و هەلگێڕان ، سوتاون.
ئێوارەی دوێنێش تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ، کەوەرت وچیایی بن دێوانە ودەوروبەری هەردو گوندی خەلیفان و سیران یان تۆپباران کرد، بۆردمان و تۆپبارانەکەی دوێنێ وشەوی ڕابردوو هیچ زیانێکی گیانی بۆ بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانی ئەو گوندانە نەبووە وەلی وەک ئەوان بە کوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند ، فڕۆکە جەنگی و تۆپخانەکان بەردەوام بەرزایی و سنوری گوندەکانیان و ناوچەکە بۆردومان دەکەن و هەندێک جاریش لە نێوان پەکەکە و سەربازانی تورکیا شەڕو پێک دادان ڕودەدات ، بەهۆی شەڕو بۆردومانەکانیش ، وێڕای ئاگرکەوتنەوە و سوتانی دارستان وپاوانەکان ، مەڕۆ ماڵات و ئاژەڵەکانیشیان بەر بۆردومان وتۆپبارانەکان دەکەن و لەنێودەچن ، گوندنشینان ئاماژە بهوه دەکەن کەژیان لەو گوندو ناوچە سنووریانە سەخت بووە بەردەوام مەترسی لەسەرژیان وماڵیان هەیە.
جێگای باسە بەهۆی بەردەوامی شەڕو ئالۆزیەکانی چەندین ساڵەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و لەشکری تورکیا ، لەسنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی گوندو ناوچەسنوریەکان نالەبارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.