Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 16:18

پارێزگاری هەولێر گرێبەستی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی واژوکرد

لەبوارەكانی كارەبا و ئاو و شارەوانی
کوردستان TV
#7
100%


بەمەبەستی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لەهەولێر، گرێبەستی جێبه‌جێكردنی هەشت پرۆژە ئیمزاكرا.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دوای ئیمزاكردنی گرێبەستەكە رایگەیاند، هەشت پرۆژەی خزمەتگوزاری لەبوارەكانی كارەبا و ئاو و شارەوانی جێبەجێ دەكەن و دانانی بناغەی ئەو پرۆژانەش لەلایەن UNDP و ICRRP بەهاوكاری حكوومەتی ژاپۆن و ئەڵمانیا دەبێت.

سەبارەت بەتێچووی پرۆژەكەش گوتی: زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار تێچووی ئەو هەشت پرۆژەیە كە جگە لەخەڵكی خۆمان لەهەولێر ژمارەیەكی زۆر لەئاوار و پەنابەران سود لەم پرۆژانە وەردەگرن و كە زیاتر لە 210 هەزار دەبن كە زیاتر لە 52 هەزاریان خەڵكی  خۆمان دەبێ و زیاتر لە 21 هەزاریش ئاوارە و پەنابەر سود مەندی ئەو پرۆژانە دەبن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.