ئه‌فسه‌رێك له لیوای یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا له شاره‌دێی قه‌رهه‌نجیر له كه‌ركوك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه .
ئه‌فسه‌ره‌كه گوتیشی:له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێزه عێراقییه‌كان داویان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه كه رێگا بده‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق پێشڕوه‌ی بۆ گونده‌كانی ده‌روبه‌ری شاره‌دێی قه‌ره‌نجیر له نێوان كه‌ركوك- شارۆچكه‌ی چه‌مچماڵ بكه‌ن ، به‌ڵام هێزی پیَشمه‌رگه داواكارییه‌كه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقییان ره‌تكردۆته‌وه و رایانگه‌یاندووه: له هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك پێشمه‌رگه وه‌ڵامی توندی هێزه عێراقییه‌كان ده‌داته‌وه .
شایانی باسه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان به‌رپرسانی سوپای ئه‌ڵمانیا به‌شداربوون.
هه‌ڵو جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.