له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، ڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 4 ى ته‌موزی 2018 ، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا لەسەرڕێگای ناحییەی ڕزگاری - گوندی کەواچەرموو وەرگەڕا لەئەنجامدا شۆفێری و چوار سەرنشین برینداربوو سەرجەم بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتووی شاری کەرکوکن .
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى هاتووچۆ گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار چوار لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.