Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:41

کچه‌ وه‌رزشوانێکى کورد پله‌ى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت

له‌یاری شه‌تره‌نجدا
کوردستان TV
100%

پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى یانه‌كانى عێراق به‌به‌شداری یانه‌كانى عێراق و یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان  له‌شاری به‌غدا به‌كۆتا هات ، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كچان به‌ڕێوه‌چوو ، كه‌تێیدا كچانى عێراق له‌سه‌رجه‌م یانه‌كان به‌شدارییان تێدا كردبوو ، سارا مه‌سعود له‌یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد له‌هه‌ولێر به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى كرد بوو

ناوبراو توانى  له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشى شه‌تره‌نجى عێراقه‌وه‌ جام و میدالیا به‌خشرا به‌كچه‌ وه‌رزشوانه‌كه‌ى  كورد له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى دووه‌م له‌پاڵه‌وانێتى عێراقدا

shatranj
شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.