لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى دارایی و ئابووری ههرێمى كوردستان لهبارهى مووچهى وهزارهتى پهروهردهوه ئهم چهند خاڵهى ڕاگهیاند :
1_ لە كۆبونەوەی ژمارە 48ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران (چوار شەممە 4/7/2018) وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە نیگەرانی مامۆستایان كرد لەسەر ریزبەندی مووچە، بەڕێز سەرۆك وەزیران تاكیدی كردەوە كە پابەندبین بە پێدانی مووچە لە 30 رۆژ جارێكدا.
2_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوام بوونی داهاتی پێویستی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، ئەوا مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 رۆژ جارێك دابەشدەكرێت.
3_ سەرەڕای هەوڵی زۆری وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەكەمی مووچەبێت، بەڵام نەتوانرا و لێرەشەوە رایدەگەینین، كە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم كە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت بێت لە پێدانی مووچە، ئەوا وەزارەتی پەروەردە دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەكەم.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.