زه‌ینه‌ب دورانی ته‌مه‌ن ٩٦ ساڵ كه له گوندی شاهینته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای كاهتای پارێزگای ئادیامان له توركیا، ده‌ژیت و چوار بێچووه پشیله‌ی بێ دایك به‌خێو ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه دوران راگه‌یاندووه كه دایكی ئه‌و بێچووه پشیلانه له رووداوێكدا مرداربووه و گوتی: له كاتێكدا له حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه دانیشتبووم گوێم له‌و بێچووانه بوو له ده‌ره‌وه ده‌یان میاواند. منیش بڕیارم دا بیانهێنمه ماڵه‌وه و به‌خێویان بكه‌م. بێچووه پشیله‌ش روحله‌به‌رن و مافی ژیانیان هه‌یه. به بێنازی هێشتنه‌وه‌یان له كۆڵان نامرۆڤانه‌یه.
گوتیشی: له‌ئێستادا به مه‌مكه‌شووشه شیریان ده‌ده‌مێ تا به‌ره به‌ره گه‌وره ده‌بن ، تا به ته‌واویش گه‌وره ده‌بن من ده‌بمه به‌خێوكه‌ریان.
سه‌رچاوه/ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.