به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4 ى ته‌موزی 2018 ، هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌دژى چه‌كدارانى داعش له‌ناوچه‌كانى پەڵكانەو شۆراو لە سنووری خورماتوو دەستپێكرد
هێزه‌كانى حه‌شد و سوپا و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى له‌وناوچانه به‌دوای چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ن بۆ له‌ناوبردنیان كه‌ماوه‌یه‌كه چاڵاكیه‌كانیان له‌سنوره‌كه زیادی كردووه و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و هێزه‌كانى عێراقی
فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له‌سنوره‌كه ڕایده‌گه‌ێنن به‌شدار نین له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى هێزه‌كانى عێراقى ، ته‌نیا ئێمه پارێزگای له شوێنه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین ڕێگا ناده‌ین چه‌كدارانى داعش و هیچ هێزێكى دیكه نزیك سنوره‌كانى ئێمه بكه‌ون .
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوره‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنن ته‌واوى هێزه‌كان له‌و ناوچانه له‌ئاماده‌باشیدان و خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.