Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:59

ته‌نیا ئیدریس ئه‌لبوومێکی گۆرانی ئاماده‌یه‌

10 تراكی گۆرانی له‌ خۆده‌گرێت
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان " ته‌نیا ئیدریس " دوایین ئه‌لبومی گۆرانی كه‌ 10 تراكی گۆرانی له‌ خۆده‌گرێت ، له‌گه‌ل ژماره‌یك له‌ ڤیدیۆ كلیپی تازه‌ ئاماده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ .

ته‌نیا ئیدریس ئاشكرایده‌كات ، ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌م  له‌ 10 گۆرانی پێكهاتووه‌ ، هه‌ندێك كاری مابوو ته‌واو بكرێت ، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ند " رێبین جه‌مال " كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین و ئه‌لبوومه‌كه‌ ئاماده‌ بكه‌ین ، ته‌نیا وتیشی سەرجەم گۆرانییەكانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌م  گۆرانیی تازەو باشن بەشێوەیەكی گشتی سەرجەم بەرهەمەكان بە میوزیكێكی زۆرباش و جوان تۆمار كراون، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی لایەنێكی پەیوەندی دار بۆ كاری بڵاوكردنەوەی ناتوانم كاتی بڵاوكردنەوەكەی دیاری بكەم . 

ساڵی رابردووش ستافی كۆمپانیای " بابیلۆن و كۆره‌ك " چه‌ند گۆرانییه‌كیان بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ وێنه‌گرت كه‌ سه‌رجه‌میان گۆرانی باش بوون ، هه‌روه‌ها " یوسف له‌شكری " یش یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی بۆ كلیپكردووه‌ له‌ گه‌ڵ ژماره‌یك له‌ ڤیدیۆ كلیپی دیكه‌ كه‌ هه‌ندێكیان بڵاوكرانه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.